ئیمارات له لێدوانی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانه

K24 – هه‌ولێر:
ئیمارات له لێدوانی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانه و به‌وهۆیه‌وه به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی له وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا له‌میانی گوتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئه‌وروپا باخچه‌یه و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهانیش جهنگڵن، بۆیه باخچهوانهكان ده‌بێت وریابن له ئه‌گه‌ری داگیركردنی باخچه‌كه‌یان له ههركاتكێدا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له جهنگڵدا ده‌ژین".
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا زیاتر گوتبووی، "له ئه‌وروپا توانیویانه باخچه‌یه‌ك بنیاتبنێن له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی، كه بریتین له ئازادی سیاسی، سه‌قامگیری ئابووری و په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه باشترین ئاوێته‌بوونه مرۆڤه‌كان بتوانن له به‌ڕێوه‌بردندا ئه‌نجامیبده‌ن كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان، نه‌تواندراوه ئه‌و سێ بنه‌مایه پێكه‌وه كۆبكه‌نه‌وه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جۆزێپ بۆرێل، باسی له‌وه‌شكردبوو، "پاراستنی باخچه (كه مه‌به‌ست لێی ئه‌وروپایه)، به دروستكردنی دیواربه‌ندی به‌رز ناكرێت، جهنگڵهكان توانای زۆریان بۆ فراوانخوازی هه‌یه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌وروپییه‌كان به‌ره‌و جهنگڵهكان بڕۆن و زیاتر له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان تێكه‌ڵاوبن بۆ پاراستنی خۆیان، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان ئێمه داگیرده‌كه‌ن و رێگه‌ی جیاوازی زۆریشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه".
ئه‌م لێدوانانه‌ی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆرێك له وڵاتانی جیهان، له‌وانه‌ش وڵاتی ئیمارات.
بۆیه رۆژی (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكۆتبه‌ری 2022)، حكومه‌تی ئیمارات بانگهێشتی به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپای له وڵاته‌كه‌ی كردووه و نیگه‌رانی له‌باره‌ی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتییه‌كه پێڕاگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها ئیمارات قسه‌كانی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپای به "ره‌گه‌زپه‌رستی" وه‌سفكردووه و داوای روونكردنه‌وه‌ی لێكردووه.
له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی ئیمارات و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئاستێكی باشدایه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی قه‌یرانی سووته‌مه‌نییه‌وه له‌دوای جه‌نگی ئۆكرانیا، چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی روویان له‌و وڵاته كردووه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی پێویست.