لویس نانی ئه‌زموونێكی نوێ له لالیگا تاقی ده‌كاته‌وه
لویس نانی، یاریزانی پورتوگالی بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌زموونێكی نوێ تاقی ده‌كاته‌وه و بڕیاریداوه شوێنی یاریكردنی له خولی توركیاوه بۆ لالیگای ئیسپانیا بگوازێته‌وه.
نانی ته‌مه‌ن 39 ساڵ به ڕه‌زامه‌ندی یانه‌ی فێنه‌رباهچه بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان داوه، به‌پێی هه‌واڵی Goalـی ئینگلیزی بێت ئه‌م یاریزانه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانیاوه ده‌كات.
نانی ده‌ستپێكی یاریكردنی له یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه ده‌ست پێكردووه، دواتر ئه‌ستێره‌ی به‌ختی له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دره‌وشایه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه شه‌یتانه سووره‌كان ئاستی به‌ره‌و داكشان چوو، بۆیه یانه مانچێسته‌ر به بڕی كه‌متر له 6 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی فێنه‌رباهچه ده‌ستبه‌رداری بوو، دوای وه‌رزێك له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و جارێكی دیكه سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كانی بۆ خۆی ڕاكیشا.