ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه،ژماره‌یه‌ك رێگای سنووری پارێزگاكه داخراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 19-10-2022، له كاتژمێر (11:30) پێشنیوه‌ڕۆوه تا كاتێكی نادیار، هه‌ردوو شه‌قامی سه‌ره‌كی (سلێمانی- ڕاپه‌ڕین) و (ڕاپه‌ڕین- سلێمانی)، شه‌قامی سه‌ره‌كی (باخی به‌ختیاری به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی قلیاسان)، چوارڕیانی سه‌ره‌كی كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی داخراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت روو له‌و شه‌قامانه نه‌كه‌ن و ئه‌و شه‌قامانه به‌كارنه‌هێنن و، ده‌توانن رێگه‌ی هاتنوچوون له‌شه‌قامی قوله‌ڕه‌یسی به‌ره‌و راپه‌ڕین و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كاربهێنن، تا ئه‌وكاته‌ی هاتووچۆكردن له‌شه‌قامه‌كاندا ئاسایی ده‌بێته‌وه.