هێڵی ئاسمانیی تورکیا ژمارەیەك گەشتی هەڵوەشاندەوە

هێڵی ئاسمانیی تورکیا
هێڵی ئاسمانیی تورکیا

K24 - هەولێر:

هێڵی ئاسمانیی تورکیا، بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی ئیتاڵیا، ژمارەیەک گەشتی بۆ ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.

هێڵی ئاسمانیی تورکیا رایگەیاند، ژمارەیەک گەشتی کە بڕیاربوو رۆژی 21 تشرینی یەکەم بۆ ئیتاڵیا ئەنجامبدرێن، بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە هەڵوەشاندووەتەوە.

لەمبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانیی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستەڕوو، ژمارەیەک گەشت کە بڕیاربوو رۆژی 21 تشرینی یەکەم بۆ ئیتاڵیا ئەنجامبدرێن، بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە هەڵوەشاندووەتەوە.

روونیشی کردووەتەوە، گەشتی ژمارە "TK 1873-1874"ی ئیستانبوڵ-میلانۆ- ئیستانبوڵ هێڵی ئاسمانیی تورکیا و گەشتی ژمارە "TK 1895-1896"ی ئیستانبوڵ-میلانۆ-ئیستانبوڵ هێڵی ئاسمانیی تورکیا و گەشتی ژمارە "TK 7976-7977"ی سەبیحە گۆکجن-برگامۆ-سەبیحە گۆکجن هێڵی ئاسمانیی ئانادۆڵو جێت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەیان دراوە.

 ئاماژە بەوەشدراوە، لەوانەیە گۆڕانکاری لە ژمارەی گەشتە هەڵوشێنراوەکان بکرێت، بەپێی حاڵەتەکانی مانگرتنی کارمەندانی فڕۆکەخانەکان لە ئیتاڵیا.