وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی روودانی دیارده‌ی خۆرگیران داوایه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستایان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات قوتابیان و خوێندكاران لەکاتی خۆرگیرانی نیمچەیی سەیری خۆر نەکەن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دیارده‌ی خۆرگیران كه سبه‌ی سێشه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان رووده‌دات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان ئه‌وانه‌ی ده‌وامی نیوه‌ڕۆیانه، ڕێنوێنی و ئامۆژگاری قوتابیان و خوێندکاران بکەن لەکاتی خۆرگیرانی نیمچەیی سەیری خۆر نەکەن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشەممە (25ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له كاتژمێر 12:59ـی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا كاتژمێر 03:30ـی دوای نیوەڕۆ، دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا رووده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندندا هاتووه، لەو كاتەی مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە له كاتژمێر 12:59ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا دەستپێدەكات، لە كاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێت، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوە و لە كاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت.
له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: گرنگە لەم کاتەدا نزای خێر و روو لە خودا بەنیەتی گەڕانەوە و دەربڕینی تەوبە و پەشیمانی زۆر بکرێت، هەروەها سوننەتە نوێژی خۆرگیران بکرێت، کە سووننەتێکی پێغەمبەرە (د.خ) وە دوعای بەردەوامی نیعمەتەکانی خوا بکەین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زانایانی بواری پزیشكی هۆشداری له‌باره‌ی سه‌یركردنی خۆرگیران ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، سەیرکردنی خۆرگیران زیان بە تۆڕی چاو دەگەیەنێت و دەکرێت کاریگەریەکەی کاتی یان هەمیشەیی بێت و تا کوێربوون و لە دەستدانی بینایی بڕوات، بۆیه بە ڕاستەوخۆ، بە چاویلکەی خۆر و تەنانەت لە ڕێی چاوی کامێراشەوە نابێت سەیری بکرێت.
دیاردەی خۆرگیران لە وڵاتانی ناوەڕاست، رۆژهەڵاتی ئەوروپا، باكوور و رۆژهەڵاتی ئەفریقا و رۆژئاوای ئاسیا دەردەکەوێت، بەڵام دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا، رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمریكای باكوور و باشوور و ئوستورالیا ئەو دەیاردەیە ناب