ژماره‌ی قوربانییانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی سیئۆل به‌رزبووه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌ی قوربانییانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور به‌رزبووه‌وه و به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان تا ئێستا 146 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 150 كه‌سی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به هالۆوین له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆوه تا ئیستا 146 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 150 كه‌سی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، به‌رگری شارستانی شاری سیئۆل زیاتر له 140 ئه‌مبوڵانسی ره‌وانه‌ی گەڕەکی ئیتایۆنی ناوەڕاستی شاری سیئۆل كه رووداوه‌كه‌ی تێیدا رووداوه كرد بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیانی ئاهه‌نگه‌كه.
ساڵانه له كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ئاهه‌نگی هالۆوین له زۆرینه‌ی وڵاتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووریش هه‌زاران كه‌س بۆ به‌شداریكردن له‌و ئاهه‌نگه‌دا، روویان له گه‌ڕه‌كی ئیتایۆنی شاری سیئۆل كردووه.