ئێران له‌باره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ هاته‌ده‌نگ

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، له‌باره‌ی هێرشكردنی ئێران بۆسه‌ر سعوودیه و هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌م زانیارییانه "هیچ بنەمایەکییان نییه".
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 2ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) رایگه‌یاند، راپۆرتی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەباره‌ی هەڕەشەکردن له سعوودیه و هه‌ولێر هیچ بنەمایەکی نییه.
رۆژی یەکی تشرینی دووەم، رۆژنامەی ناوبراو لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی سعوودیه ئاشکرایکرد، ئێران هەڕەشەی هێرشکردنەسەر سعوودیا و هەولێری کردووە.
هاوکات گوتەبێژێک بە ناوی کۆشکی سپییەوە، لەگەڵ ئاماژەدان بەو هەڕەشانە دووپاتیکردووەتەوە، "بۆ پشتگیری لە هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا و بەبێ دوودڵی، کاردانەوەمان دەبێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، راپۆرتی وۆڵ ستریت بۆ تێکدانی گفتوگۆ ئەرێنییەکانمانه لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکه.