بە فەرمی باشترینەکانی 2026 دەستنیشان کران
هاری کەین بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشی باڵۆن دۆری بردەوە
رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر کۆتایی هات و ئیسپانییەکان کۆنترۆڵی خەڵاتەکانیان کرد، بەڵام هاری کەین بووە یەکەمین یاریزانی ئینگلیزی دوای 25 ساڵ خەڵاتەکە بباتەوە.
رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر لە لەندەن بەڕێوەچوو، هاری کەین هێرشبەری یانەی بایرن میونشن زۆرترین گۆڵی لە 2026 تۆمار کرد و چوار نازناویشی بەدەستهێنا، لە کۆی 65 یاری 78 گۆڵ و 8 ئەسیستی تۆمار کرد.
سەرجەم خەڵات و رووداوەکانی رێوڕەسمی باڵۆن دۆر بەمشێوەیە بوو:
هاری کەین بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا باڵۆن دۆری بردەوە
کیلیان ئێمباپێ بە دووەم باشترین یاریزانی 2026 دیاریکرا
لامین یامال لە ریزبەندی سێیەمی باشترین یاریزانی جیهان هات
رۆدی بە چوارەم باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێردرا
لیۆنێل مێسی پلەی پێنجەمی باشترین یاریزانی جیهانی گرت
ئەلێکسیا پوتیاس خەڵاتی باڵۆن دۆری 2026ـی خانمانی بردەوە
لویس دێ لا فوێنتی راهێنەری ئیسپانی بە باشترین راهێنەری 2026 دەستنیشانکرا
لامین یامال خەڵاتی کۆپای بۆ باشترین یاریزانی لاوی 2026 بەدەستهێنا
لامین یامال بۆ سێیەمین ساڵ لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی جیهان دەباتەوە
لامین یامال: دەبوو ئەم خەڵاتە بدرێتە پاو کوبارسی، ئەو لە من شایستەترە
ئونای سیمۆن گۆڵپارێزی ئیسپانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهانی بەدەستهێنا
بوکایۆ ساکا بەهۆی کارە مرۆییەکانی خەڵاتی سۆکراتسی بۆ یاریی خاوێن پێبەخشرا
بە فەرمی پاریس سانجێرمان خەڵاتی باشترین یانەی 2026ـی پەخشرا
بە فەرمی تیپی خانمانی بارسێلۆنا خەڵاتی باشترین یانەی 2026ـی پەخشرا
هاری کەین خەڵاتی باشترین هێرشبەری جیهانی لە ساڵی 2026 بەدەستهێنا
جود بێڵینگهام لە پلەی یازدەمی باڵۆن دۆری 2026 دەستنیشان کرا
پاو کوبارسی پلەی دوازدەمی باڵۆن دۆری ئەمساڵی گرت
ئەشرەف حەکیمی لە پلەی سێزدەمی باڵۆن دۆری 2026 دیاریکرا
دێکلان رایس ناوەڕاستکاری ئارسیناڵ پلەی چواردەمی باڵۆن دۆری 2026 گرت
فێران تۆرێس هێرشبەری ئیسپانی لە پلەی شازدەمی باڵۆن دۆری 2026 دێت
مارک کوکورێیا لە ریزبەندی هەژدەمی باڵۆن دۆری 2026 دێت
ڤینیسیوس جونیۆر ریزبەندی حەڤدەمی باڵۆن دۆری 2026 گرت
لاوتارۆ مارتینێز لە پلەی 25ـەمی ریزبەندی باشترین یاریزانەکانی باڵۆن دۆری 2026