سه‌رۆكی پارتێكی پۆڵه‌ندی: مه‌ی خواردنه‌وه‌ی ژنان هۆكاری كه‌می له‌دایكبوونی منداڵه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حزبی "یاسا و دادپه‌روه‌ری"ی میللی فه‌رمانڕه‌وا له پۆڵه‌ندا، یارۆسلاڤ كاتچینسكی، رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی ژنان مه‌ی زۆر ده‌خۆنه‌وه، رێژه‌ی له‌دایكبوونی منداڵ كه‌مبووه‌ته‌وه.
كاتچینسكی، گوتیشی: من پشتیوانی بوونه دایك ناكه‌م له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه، پێویست ژن پێبگات و كامڵ بێت ئینجا منداڵ بخاته‌وه.
گوتیشی: تا ته‌مه‌نی 25 ساڵی كچان مه‌ی زۆر ده‌خۆنه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه شته‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ناچن.
ئه‌م لێدوانه‌ی كاتچینسكی، بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی ره‌خنه و ناڕه‌زایی ژنان و به‌شێكیش له به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال‌میدیا وه‌ك نوكته باس له قسه‌كانی ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له سیاسییه به‌رهه‌ڵستكاره ركابه‌ر و ره‌خنه‌گره‌كانی كاتچینسكی، رایان وایه، ناوبراو به ته‌واوی له واقیع دابڕاوه.
له 2015ه‌وه كاتچینسكی به‌هێزترین سیاسه‌تكاری پۆڵه‌ندایه.
ئه‌و وڵاته 38 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه، هه‌ندێك پێیان وایه به هۆی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌وه، رێژه‌ی له‌دایكبوونی منداڵ كه‌مبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتدپرێس