شانده‌كه هاوبه‌شه‌كه راپۆرتێك ده‌داته سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش
له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا
K24 - سلێمانی:
له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له به‌غدا وه‌فده هاوبه‌شه‌که‌ی یه‌کێتی و گۆڕان وابڕیاره راپۆرتێك پێشکه‌ش به سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی هه‌ردوو لا بکه‌ن و ده‌ره‌نجامه‌کانی سه‌ردانه‌که‌یان بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌گه‌رچی کادیرانی ئه‌م دوو حزبه ره‌تیده‌که‌نه‌وه دژایه‌تی هیچ لایه‌نێکی کوردی بکه‌ن، به‌ڵام شانده‌كه له سه‌ردانه‌که‌یاندا راو بوچونی جیاوازیان داوه.
وەفدە ھاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕان کە سەردانی بەغدایان کردبوو، رایانگەیاندووە لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکە راپۆرتێك پێشکەش بە سەرکردایەتی ھاوبەش دەکەن، لە کاتێکدا خودی سەردانەکە جۆرێك لە کێشەی دروستکردووە و چەند خوێندنەوەیەکی جیاوازی بۆ کراوە، ئەوان دەڵێن لە راپۆرتەکەدا روونکردنەوەی ناوەڕۆکی سەردانەکە، دەخەنەڕوو.
لە ماوەکانی رابردوودا ھەر لایەنەو بە پڕۆژەیەك چارەسەری قەیرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو، بەڵام دۆخەکە ھەر بە چەقبەستوویی ماوەتەوە، کادرێکی پێشکه‌وتووی یەکێتیش رایدەگەیەنێت، مەرج نییە ئەو راپۆرتەی شاندەکەش چارەسەرێکی یەکجارەکیی پێ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوەڕێی ناوەڕۆکی راپۆرته‌كه دەکەن.
لە کاتی قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا تا ئێستا، چەندین شاندی حکوومی و حزبی چوونەتە بەغدا، بەڵام بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەغدایان بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکان تۆمەتبار کردووەو ھەوڵەکان شکستیان ھێناوە، بۆیە ئێستا حکوومەتی ھەرێم بێ ھیوایە لەوەی بەغدا ئیرادەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەبێت.