له‌تیف ره‌شید داوای به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ماڵێك به‌هۆی غازه‌وه له گه‌ره‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه و داوای به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه ده‌كات.
رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له تویته‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری زیانلێكه‌وتوان كردووه و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواستووه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقدا هاتووه، "بەپەرۆشەوە چاودێری رووداوە دڵتەزێنەکەی سلێمانی دەکەین کەبەداخەوە کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە، داوا دەکەین بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بکەن و بەهانای بریندارانەوە بچن. سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری زیانلێکەوتوان و هیوای خێرا چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا. له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه، خانوویه‌ك داڕما و زیانی زۆریش به ژماره‌یه‌ك خانووی ده‌وروبه‌ری رووداوه‌كه كه‌وت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، تا ئێستا چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و نۆ بریندار گەیاندراوە نەخۆشخانە، كه دوو لە برینداران لەژێر چاودێری چڕدایە.