دوایین زانیاری له‌باره‌ی بۆردومانی كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له جێژنیكان
K24 – هه‌ولێر:
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی كه‌مپی جێژنیكان له شاره‌دێی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، قوربانی هه‌یه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌هۆی مه‌ترسی هێرشی درۆنی دیكه‌وه، هه‌وڵی چۆڵكردنی كه‌مپه‌كه ده‌درێت و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوو درۆن له كه‌مپی جێژنیكان كه كوردانی رۆژهه‌ڵاتی تێدان نیشته‌جێن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، سوپای پاسدارانی ئێران جارێکی دیکە بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردەوە.
