فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ بەرپرسێکی پێشووی عێراق ده‌رچوو
به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە
K24 - هەولێر:
کۆمیسیۆنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و قازانجی نایاسایی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی خولی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمان و راوێژکاری پێشوو لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ده‌رده‌كات.
كۆمیسیۆنه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان. هه‌یسه‌م جبوری سەرۆکی خولی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمان و راوێژکاری پێشوو لە دیوانی سەرۆکوەزیران به تاوانی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستگیرده‌كرێت.
سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، ئاماژە بەوەدرا، ئەنجامی لێکۆڵینەوەكان ده‌ركه‌وتووه 16 ملیار و 157 ملیۆن دینار هه‌ڵاوسان له سامانه‌كه‌یدا هه‌بووه و به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ به‌ند ده‌كرێت و ده‌ستبه‌سه‌ر سامانی خۆی و خێزان و منداڵهكانیشیدا ده‌گیرێت.