داعش دانی نا به كوژرانی خه‌لیفه‌كه‌یدا

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش، دانی نا به كوژرانی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می و جێگره‌وه‌كه‌یشی ده‌ستنیشان كرد.
له تۆمارێكی ده‌نگیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، رێكخراوی داعش رایگه‌یاند، "ئه‌بولحه‌سه‌ن ئه‌لقوڕه‌یشی"، كه‌سی یه‌كه‌می داعش كوژراوه.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی و ورده‌كاری كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی، داعش هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژێك به ناوی داعشه‌وه، له تۆمارێكی ده‌نگیدا، ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه رێكخراوه‌كه‌یان به‌یعه‌تی داوه‌ته "ئه‌بولحسێن ئه‌لحسێنی" وه‌ك خه‌لیفه‌ی نوێی داعش.