نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: نیشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی قەیرانی خۆراک له ئه‌فغانستان گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز
K24- هه‌ولێر:
رامیز ئالاکبارۆڤ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان، رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە ژمارەیەک ناوچەی ئەفغانستان تاکو خوار 25 پلە دابەزیووە و نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی قه‌یرانی خۆراكیش له‌م وڵاته گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.
ئالاکبارۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، ئامادەکارییەکان بۆ زستان له ئه‌فغانستان پێویستی بە 768 ملیۆن دۆلارە. گوتی: "بەر لە کۆتایی ساڵیش پێویستمان بە 614 ملیۆن دۆلارە".
رامیز بە سەرنج خستنە سەر ئەو شەش ملیۆن کەسه‌ی لە ئەفغانستان دووچاری قەیرانی خۆراک بوونەتەوە، جەختی لەوە کردەوە، نیشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی قەیرانی دابینکردنی خۆراک له ئه‌فغانستان گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.
نەتەوەیەکگرتووەکان پێیوایە دوو لەسەر سێی دانیشتووانی ئەفغانستان (زیاتر لە 28 ملیۆن کەس) لە 2023 پێویستی بە هاوکاری مرۆیی دەبێت.
له سه‌ره‌تای كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه، وڵاتانی جیهان هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان زیادكردووه، له هه‌مانكاتدا ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، هاوكارییه‌كانی گه‌شه‌پێدانیان بۆ ئه‌و وڵاته وه‌ستاندووه.
له‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستانی گرتووه‌ته‌ده‌ست، نرخی مادده خۆراكییه‌كان له‌و وڵاته به رێژه‌ی 50% به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌هۆی بلۆككردنی باڵانسی بانكی ناوه‌ندی ئه‌فغانستانیش له ده‌ره‌وه، كه بڕه‌كه‌ی به 9 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان به‌رز بووه‌ته‌وه، وێڕای له‌كاركه‌وتنی راكێشانی پاره له بانكه‌كان.