لاڤرۆڤ: پار خۆرئاواییه‌كان ده‌رفه‌تێكی گرنگیان بۆ رێگرتن له هه‌ڵكشانی ناكۆكییه‌كان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پێشنیازێكی رووسیای ره‌تكرده‌وه، له باره‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌منییه‌وه و به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی رێگرتن له گرژییه‌كانی له‌ده‌ستدا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، سازیكرد، لاڤرۆڤ گوتی: له مانگی دیسه‌مبه‌ری پاردا سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، ژماره‌یه‌ك پێشنیازی له باره‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌منی بۆ ئه‌مه‌ریكا خسته‌ڕوو، كه خۆیان له دوو رێككه‌وتننامه‌دا ده‌بینییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ناتۆدا.
روونیكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناتۆ هه‌وڵیده‌دا ئۆكرانیا له رێكخراوه‌كه وه‌ربگرێت، كه ئه‌وه هه‌مووان ده‌زانن هێڵی سووره به نسبه‌ت رووسیاوه، به‌ڵام رووسیا پێشنیازی كرد، ناتۆ واز له فراوانخوازی بهێنێت و له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌سته‌به‌ری ئه‌منی رێكبكه‌ون، كه رووسیا و ئۆكرانیا و هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئه‌وروپا پێوه‌ی پابه‌ند بن.
ئاشكراشیكرد، خۆرئاواییه‌كان ئه‌و پێشنیازانه‌یان ره‌تكرده‌وه و وتیان هه‌موو وڵاتێك به ئۆكرانیاشه‌وه مافی خۆیه‌تی بێته ناو ناتۆ.