شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی میدیایی په‌رله‌مانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی رایگه‌یاند و خشتهكه 9 بابه‌ت له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش ده‌نگدان به ته‌واوكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی.
وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه، جگه له ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت، خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی پێنج پڕۆژه یاساش ده‌كرێت و راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له بوونی مادده‌ی تیشكده‌ر له‌ناو په‌ینی كشتوكاڵی له به‌سره ده‌كرێت و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دراوه، دانیشتنه‌كه رۆژی (شه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.