واشنتن مووشه‌كی دژه فڕۆكه ده‌فرۆشێته فنله‌ندا
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، مووشه‌كی دژه فڕۆكه له جۆری ستینگر، به بڵای 380 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێته فنله‌ندا.
حكومه‌تی فنله‌ندا خوازیاره وڵاته‌كه‌ی 350 مووشه‌كی ستینگری سه‌ر شانی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا بتوانێت رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ببێته‌وه.
ئاژانسی هاوكاریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌و پرۆسه هه‌ستیارانه پێویسته ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكایان بۆ وه‌ربگیرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و گرێبه‌سته توانای به‌رگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مه‌ترسی ئاسمانی لای فنله‌ندا زیاتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها هاتووه: "گرێبه‌سته‌كه ده‌بێته مایه‌ی به‌هێزكردنی توانای به‌رگری زه‌مینی و ئاسمانی به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا".
دووشه‌ممه‌ی رابردوو، گرێبه‌سته‌كه واژوو كراوه و به هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا، 80 مووشه‌كی ستینگری سه‌ر شان به بڕی 323 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێته هێلنسكی.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس