كریملن وه‌ڵامی مه‌رجه‌كانی بایدن بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پوتن ده‌داته‌وه
گوته‌بێژی كۆشكی كریملن: پوتن هه‌موو كاتێك ئاماده‌بووه له‌گه‌ڵ بایدن گفتوگۆ بكات
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كریملن) مه‌رجه‌كانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كریملن) مه‌رجه‌كانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ره‌تكرده‌وه و گوتی، "بایدن ده‌ڵێت، گفتوگۆكان ئه‌نجامنادرێن تا ئه‌و كاته‌ی رووسیا كۆتایی به جه‌نگی دژی ئۆكرانیا نه‌هێنێت و له ئۆكرانیا بچێته ده‌ره‌وه، مۆسكۆ به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و مه‌رجه ره‌تده‌كاته‌وه".
له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له دژی ئۆكرانیا به‌رده‌وامده‌بێت.
هه‌ر له‌باره‌ی به‌رده‌وامی دواخستنی گفتوگۆكانی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌ی تابیه‌ت به په‌یماننامه‌ی (نیو ستارت) كه بڕیاربوو له قاهیره به‌ڕێوه‌بچێت دواخست، بیسكۆف پێیوایه، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانپێدانان به‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كه رووسیا به خاكی خۆیه‌وه لكاندووه، وایكردووه گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامنه‌درێن و هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن.
گوته‌بێژی كۆشكی كریملن دووپاتیكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هه‌موو كاتێك ئاماده‌بووه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گفتوگۆ بكات له‌پێناو پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، "من ئاماده‌م له باره‌ی راگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پوتن قسه بكه‌م، به‌و مه‌رجه‌ی تاوتوێی راگرتنی شه‌ڕبكه‌ین".