كرملین: پوتن سه‌ردانی هه‌رێمی دۆنباس ده‌كات
K24 - هەولێر:
كۆشكی كرملین بڵاویكرده‌وه، له كاتی گونجاو‌دا ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی هه‌رێمی دۆنباس ده‌كات، كه كۆتایی مانگی ئه‌یلوول خستییه سه‌ر رووسیا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا (كرملین)، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كاتی گونجاو‌دا پوتن سه‌ردانی هه‌رێمی دۆنباس ده‌كات.
هەرێمی دۆنباس لە هەردوو پارێزگاکانی لۆهانسک ودۆنێتسک پێکهاتووە، ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگاتە 6.2 ملیۆن کەس و لەم هەرێمە گەورەترین کانی ئاسن و خەڵووزی بەردین بوونییان هەیە.
جگە لە کانی ئاسن و خەڵووز، بەندەری ماریۆپۆڵیش دەکەوێتە دۆنباسەوە، بە گرنگترین ناوەندی هەناردەی ئۆکرانیا دادەنرێت.
جه‌نگی ئۆكرانیا له 24ی شوباتی رابردوو ده‌ستیپێكرد و به هۆیه‌وه پتر له 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌بوون و به هه‌زاران سه‌ربازیش له‌هه‌ردوولا كوژران.