نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: داعش چه‌كی كیمیایی له عێراق به‌كارهێناوه
K24 - هەولێر:
تیمێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی تاوانه‌كانی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتووه چه‌كی كیمیاییان له ماوه‌ی نێوان 2014 تا 2019 به‌كارهێناوه.
له راپۆرتی كۆتایی تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، داعش مووشه‌ك و هاوه‌نی كیمیایی دروستكردووه و له عێراق به‌كاریهێناوه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، داعش پاره‌و پاڵپشتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی دابینكردووه، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێردهستییان، ئه‌و چه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌كارهاتووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، به پشتبه‌ستن به ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی كۆكراوه، له 8ـی ئازاری 2016، داعش چه‌كی كیمیایی له دووزخورماتوو به‌كارهێناوه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراو گیانیان له‌ده‌ستداوه، جیا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و جۆره‌كانی شێرپه‌نجه.
راپۆرته‌كه جۆره‌كانی مادده كیمیاییه‌كانی دیاریكردووه، كه داعش له عێراق به‌كاریهێناون، له‌وانه، فۆسفیدی ئه‌له‌منیۆم، كلۆر، سیانید، نیكۆتین، ریسین و كبریتی سالیۆم.
دووپاتیشكراوه‌ته‌وه، داعش تاوانی گه‌وره‌یان له عێراق ئه‌نجامداوه، له‌وانه توندوتیژی سێكسی، چه‌وساندنه‌وه‌ی كریستیانه‌كان و وێرانكردنی كلتوور و ئایینی ئه‌وان.
رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2014 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش له خاكی سووریاوه دزه‌یانكرده ناو خاكی عێراق و له میانی سێ رۆژدا و به‌دیاریكراوی له نۆی حوزه‌یران هێرشیانكرده سه‌ر شاری موسڵ و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
كۆنترۆڵكردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه دوای ئه‌وه‌هات، كه هه‌زاران سه‌ربازی سوپای عیراق بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵاتن و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان بۆ رێكخراوه‌كه جێهێشت، بووه هۆی به‌هێزبوونی توانای سه‌ربازی داعش و جوڵه سه‌ربازییه‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد و پێگه‌ی خۆی له عێراق و به‌تایبه‌ت له شاری موسڵ به‌هێزكرد.
ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما به‌په‌له هاته سه‌ر هێڵ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به به‌شداریی 22 وڵات پێكهێنرا و هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر رێكخراوه‌كه ده‌ستپێكرد و هێرشی پێچه‌وانه دژبه رێكخراوه‌كه بۆ وه‌ستانی هێرشه‌كانی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتبوو، ده‌ستیپێكرد.