كوردستان24 لینكی پێشكه‌شكردن بۆ دامه‌زراندن له ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌رگای دامه‌زراندن له ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بۆ سێ هه‌زار خۆبه‌خش كرایه‌وه و كوردستان24 لینكی پێشكه‌شكردن بۆ دامه‌زراندن له ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بڵاوده‌كاته‌وه.
پێشكه‌شكردن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنییه و له‌رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
بۆ پێشكه‌شكردنی راسته‌وخۆ لێره كلیك بكه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، حه‌ماده دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور - ناوچه‌ی یه‌ك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سێ هه‌زار كه‌س له ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور داده‌مه‌زرێندرێن.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، دامه‌زراندنه‌كه ته‌واوی عێراق ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیاربوو ته‌نها له سنووری هه‌رێمی كوردستان بێت.
پێشتریش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆبه‌خشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ده‌رگای خۆبه‌خشی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به‌ڕووی خۆبه‌خشاندا ده‌كرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خۆتۆماركردن له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی خۆبه‌خشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كاتێكی نزیكدا ته‌واوی ورده‌كاری و رێنماییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه و خۆبه‌خشان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره سێ هه‌زار كه‌س له ریزی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور دابمه‌زرێن.