پلاسخارت گەیشتە نەجەف

K24 – هەولێر

جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، گەیشتە نەجەف و بڕیارە لەگەڵ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق کۆببێتەوە.

ساڵێک لەمەوبەر و لە هەمان بەروار واتە 7/12/2021، پلاسخارت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە چەقبەستووەکانی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی سیستانی کرد.

عه‌لی سیستانی وەک گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکان رۆڵی هەیە لە یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان پێکهاتە و سیاسییەکانی عێراق، بۆیە جگە لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق، نوێنەری وڵاتان بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە هەستیارەکانی عێراق گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.