كۆنگره رۆژنامه‌وانییه ساڵانه‌كه‌ی پوتن هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌م جار و دوای 10 ساڵ، به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، سه‌رۆكی رووسیا كۆنگره رۆژنامه‌وانییه ساڵانه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دیمیتری بیسكۆف، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كریملن) رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به كۆتایی ئه‌مساڵ سازناكات.
گوته‌بێژی كریملن روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكی رووسیا هه‌وڵده‌دات له‌جیاتی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامبدات.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه له كاتێكدایه، ساڵانه و له كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر ڤلادیمێر پوتن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی رووسیا و نوێنه‌رانی ده‌زگا جیهانییه‌كان له مۆسكۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته سازده‌كات. كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه و نزیكه‌ی سێ كاتژمێر ده‌خایه‌نێت.