سه‌رما و به‌فربارین یه‌ك ملیۆن ئه‌مه‌ریكی و كه‌نه‌دی بێ كاره‌با كردووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی سه‌رما و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌وه، پتر له یه‌ك ملیۆن ئه‌مه‌ریكی و كه‌نه‌دی جه‌ژنی كریمسیان بێ كاره‌با كرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی بی بی سی به‌ریتانی، شه‌پۆلێكی به‌فربارین و سه‌رما رووی له ئه‌مه‌ریكای باكوور كردووه، به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما بۆ -45 پله دابه‌زییه.
سه‌رما كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر 250 ملیۆن كه‌س ناوچه‌ی كیبیك له كه‌نه‌دا و ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا دروستكردووه، هه‌روه‌ها به هه‌زاران گه‌شت به‌هۆیه‌وه دواخران و ئاستی بینینیش له ویلایه‌ته‌كانی مینیوستا، ئایوا، میتشیگان، هه‌روه‌ها شاری بۆڤالۆ له نیویۆرك كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله‌ی سه‌رماوه، 28 ئه‌مه‌ریكی گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون و وێستگه‌كانی كاره‌باش زیانیان پێگه‌یشتووه، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و شه‌پۆله‌ی سه‌رما تا دوای سه‌ری ساڵیش به‌رده‌وام ده‌بێت.