تەرمی هاووڵاتییەک لە قەڵادزێ بە کوژراوی دۆزرایەوە

K24 – رانیە

تەرمی هاووڵاتییەک لە قەڵادزێ بە کوژراوی دۆزرایەوە و شوێنەواری پێنج فیشەک بەسەر جەستەیەوە دیارە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی تەرمێک لە قەڵادزێ لە نزیک شەقامی 60 مەتری، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداو دەرکەوتووە هاووڵاتیەک بەناوی ( ئـ . ر .ٲ ) رەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1973، کوژراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری پێنج فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر لە شوێنی رووداوەکە ژمارەیەک قاوەنی کڵاشینکۆفیان دۆزیوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی یاسایی لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بە وتەی کوڕی تاوانلێکراو "باوکی کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و ناشزانن کێ کوشتوویەتی"، پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکرد.