له ناحیه‌ی هه‌ریر به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك دانرا

K24 - هه‌ولێر:
له ناحیه‌ی هه‌ریری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه دانرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی له ناحیه‌ی هه‌ریری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دانا و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌شی له سنووری ئه‌و ناحیه‌یه به‌سه‌ر كرده‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێڕ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ته‌واوی ئه‌و گوژرمه‌یه‌ی كه بۆ ناحیه‌ی هه‌ریر له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا دانرایه و له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژانه‌ش كه له بودجه‌ی تایبه‌تی پارێزگا ئه‌نجامده‌درێت، 750 ملیۆن دیناره و هیوادارین ئه‌و پرۆژانه له ئاستی خواستی خه‌ڵكی ناحیه‌ی هه‌ریر بێتن. ناحیه‌ی هه‌ریر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر زۆر گرنگی خۆی هه‌یه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتووشدا له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی ساڵی 2023 كه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێتو بتوانین پرۆژه‌ی باشتر ئه‌نجامبده‌ین".
گوتیشی، "دوو ساڵه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به ئیراده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، راسته ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوون به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه پرۆژه‌كان وه‌ستابوون، به‌ڵام ئێستاش هیوا و ئومێدمان زۆر به‌وه هه‌یه دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بودجه‌یه‌كی شایسته‌ترمان له‌به‌رده‌ستده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان".