ساڵی رابردوو نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

داهاتی گەشتیاران زیاتر لە 1.5ملیار دۆلار بووە

گه‌شتیارانی كه‌ربه‌لا له‌ هه‌ولێر
گه‌شتیارانی كه‌ربه‌لا له‌ هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

داهاتی گەشتیاری لە ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان زیاتر ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی داتاکانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان، هاتنی گەشتیاران لە ساڵی 2022دا  بەراوورد بە ساڵی 2021 رێژەی 33٪ زیادی کردووە، بە جۆرێک کە ساڵی 2021 چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو، بەڵام لە ساڵی 2022 رێژەی هاتنی گەشتیاران بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیار.

بەپێی خەمڵاندنەکانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان،  بەگشتی هەر گەشتیارێک لە ماوەی گەشت کردنیدا 250 بۆ 300 دۆلار خەرجییه‌كه‌ی بووه‌، ئەمەش واتە لە ساڵی رابردوودا گەشتیاران بەگشتی زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار خەرجییان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

 

Fly Erbil Advertisment