سوودانی: حکومەتی عێراق کار لەسەر پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای سەربازی نوێ دەکات
K24 - هەولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق لەراگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژەی بەوەدا، له‌كاتێكدا یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق و سیمبولی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ئێمه ئێستا له که‌شێكی سه‌قامگیردا ده‌ژین، كه خوێن و گیانی خۆیان له‌م پێناوه‌دا به‌خشیوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هاتووه، "هێزه چه‌كداره‌كانمان چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه كه كاریگه‌رترینیان سه‌ركه‌وتن بوو به‌سه‌ر تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی خاك بوو له‌ژێر ده‌ستی خراپه‌كاران".
سەبارەت بە رۆڵی حکومەت، محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاند، حكومه‌ت له‌گشت رووێكه‌وه کار ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی رۆڵی هێزه چه‌كداره‌كان و پشت به ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووی مه‌یدانی و چه‌كی شه‌ڕكه‌ی نوێ ده‌به‌ستین.
هەر لەبارەی بەرەوپێشبردنی سوپای عێراق، سوودانی گوتی: هەوڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی لۆجستی دەدەین بەمەبەستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌چاوی دوژمنكارییه‌وه له‌خاكه‌كه‌مان ده‌ڕوانن.