ئەڵمانیا پشتیوانیی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت هاتووە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەریم ئەلعەبەللی رادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.
هەروا لە کۆبوونەوەيهکەدا کە هەردوو پەرلەمانتاری ئەڵمانی قاسم تاهیر ساڵح و سەردار یوکسەل ئامادەی بوون ، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە سهرۆكی حکوومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئەڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا.
هاوکات شاندەکە پشتیوانیی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە گرنگی پرۆسەی کاراکردنەوە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ، کە دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە وەکوو هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
