گوتاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
گوتاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەی گەشتیاری موڤێنپێک - گۆمەسپان لە هەولێر.
بەشێکی قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:
- پڕۆژەی موڤێنپێک - گۆمەسپان، پڕۆژەیەکی گرنگی گەشتیارییە.
- پێش چەند ساڵێک لێرە نە ئاوی لێبوو، نە رێگاکان بەم شێوەی ئێستا بوون.
- ئامانجی ئێمە لە سەرەتاوە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بووە.
- ویستوومانە خەڵکی کوردستان ژیانێکی بەختەوەرتر بژین و چێژ لە سرووشتی جوانی کوردستان وەربگرن.
- سوپاسی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی وەبەرهێنان دەکەم بۆ هاوکاریکردنی کەرتی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
- ئەم جۆرە پڕۆژانە بە رێگەی کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێن و حکوومەت ئاسانکارییان بۆ دەکات.
- ئامانجمانە لە رێگەی پڕۆژەکانەوە کەرتی گەشتیاری بەرەو پێش ببەین.
- لە پلانماندایە لە هەموو شوێنێکی کوردستان پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ بکەین.
- سەبارەت بە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە پەیوەندیداین.
- هنەدیک لایەن دژی هەوڵەکانمان دەوستنەوە و نایانەوێت هەرێمی کوردستان بەهێز بێت.
- پێشتر هەندێک لایەن داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان دەکرد کەچی ئێستا سکاڵایان لە دژی کاراکردنەوەی تۆمار کردووە.
- ئێمە بە هەموو توانای خۆمان لەگەڵ ئەوەین قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.
- دوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ئێستا شەرعییەتی قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراوە.
- ئێمە بە کردەوە سەلماندوومانە چەند خزمەتی خەڵکی کوردستانمان کردووە و رێگریش لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانمان کراوە.
- هەرێمی کوردستان دابەش ناکرێت و زۆر خۆشحاڵم دەبینم خەڵکی دڵسۆز و خۆشەویستی سلێمانی دژی ئەم هەڵمەتە هاتوونەتە دەنگ.
- زۆر هەوڵداراوە هەموو شتێک لە دەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبهێنرێت، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان شکستیانهێناوە.
نوێ دەکرێتەوە..