هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناكۆكییه‌كان وه‌رزی نوێی یاسادانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە (9ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، هاوكات له‌گه‌ڵ بەردەوامی ناکۆکییەکان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنی لیژنەکانی پەرلەمان و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجەی ساڵی 2023، وه‌رزی نوێی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ساڵی 2023 ده‌ستپێده‌كات.
تا ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی یه‌كه‌م دانیشتنی وه‌رزی نوێی ساڵی 2023ی په‌رله‌مان رانەگەیاندووه، بەڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، دانیشتنه‌كه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه تێناپه‌ڕێنێت. هه‌ر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێستا په‌رله‌مانی عێراق چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دیاریبكات، چونكه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێ، نه‌یتوانی ئه‌و كاره بكات.
بێجگه له پێكنه‌هێنانی لیژنه‌كان، له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ـی عێراق په‌سه‌ندبكات، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و به‌تایبه‌ت ناكۆییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه تا ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن له‌باره‌ی پرۆژه یاساكه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش پرۆژه‌یاساكه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان نه‌كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خولی نوێی یاسادانان ده‌ستیپێكرده‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و پرۆهیاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ـی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی (شه‌رقول ئه‌وسه‌ت) قسه‌یانكرد. ماجد شنگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، "پێویستە پەرلەمان، لە سەرەتای ئەم خولەدا، لیژنەکانی پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە و پێشبینی دەکەم ئەم پرسە بە خێرایی چارەسەر بکرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه لیژنهكات له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌ركه‌وته‌ی هەڵبژاردنه‌كان و رێککەوتنە سیاسییەکان دیاریده‌كرێن، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مایی پیشەیی، لێهاتوویی و پسپۆڕی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌بێت لیژنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی لێهاتوویی و پسپۆڕی ههڵبژیڕدرێن، نەک له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی سیاسی". شنگالی ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمان چاوەڕێی هاتنی پرۆژه‌یاسای بودجە لەلایه‌ن حکومەتەوە دەکات، كه نابێت هاتنه‌كه‌ی دوابخرێت، بەو پێیەی حکومەت نوێنەرایەتی هاوپەیمانی (به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت) دەکات کە له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه پێکهێنراوە. گوتیشی، "كاتێك پرۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت، ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندبكرێت". سەبارەت بە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، شنگالی دەڵێت، "کۆدەنگی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سیاسی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا هه‌بوو، كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆگرامی وەزاری كرابوو، به‌ڵام تا پرۆه‌ژه یاساكه نه‌گاته په‌رله‌مان، دیار نابێت رێككه‌وتنه‌كه‌یان چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه یان نا".
هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بورهان ئەلمەمۆری، دووپاتی کردەوە "یەکێک لەو ئەرکانەی کە دەبێت ئەنجوومەنی نوێنەران له‌گه‌ڵ دەستپێکی خولی دووەمی یاسادانان ئه‌نجامیبدات، تەواوکردنی ناونانی سەرجەم لیژنەکانی پەرلەمانە، وەک پەرلەمان پشت بە کارەکانی لیژنه‌كان دەبەستێت بۆ چاودێریکردنی ئەدای دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەرکردنی پێشنیار و ڕەشنووسی یاساکان." ئەلمەموری، لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئەلئەوسەت) رایگه‌یاندووه، "تاكی عێراق چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەو یاسایانە دەکات کە لە بەرژەوەندی ئەودایە، لە پێش هەموویانەوە (یاسای بودجەی گشتی)، چونكه سیاسەتی دارایی وڵات دیاریده‌كات، و لە ئەگەری دواکەوتنی هاتنی پرۆژه یاساكه بۆ بۆ ئەنجوومەنی نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی نوێنه‌رانی عێراق كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بنێردرێت."
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت