وەزارەتى خوێندنى باڵا: له 2023 مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی زیاتر فراوان ده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
وەزاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى ستراتیژى بۆ ساڵى 2023 راگه‌یاند كه فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەییە لە هەرێمى کوردستان و ئامادەکردنى رێنماییەکانى تاقیکردنەوەکان، سەنتەرى راوێژکارى خوێندکاران له پێشه‌نگی كاره‌كانی ده‌بێت.
ئەمڕۆ سێشەمە (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت به ئاماده‌بوونی وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی ساڵی 2023ـی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كاری له پێشینه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له 2023 بریتی ده‌بێت لە پەرەپێدانى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى و بەردەوامى رێفۆرمى خوێندنى باڵا و بەستنەوەى زیاترى ناوەڕۆکى پرۆگرامەکانى خوێندن بە پێداویستییەکانى بازاڕى کار.
هه‌روه‌ها لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا ئامادەکردنى رێنماییەکانى وەرگرتن، تاقیکردنەوەکان، سەنتەرى راوێژکارى خوێندکاران و گرانتى توێژینەوەى زانستى و ئەنجامدانى کۆنفرانسە زانستییەکان بەتایبەت لەبوارى TVETـی پرۆگرامەکان، یاسا، زمانى کوردى و بابەتەکانى دیكه تاوتوێ‌کران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، گرنگیدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و كردنه‌وه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی دیكه‌ی گرنگیپێدانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌بن له ساڵی 2023ـدا.