حكومه‌تی عێراق رێكاری نوێ به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌گرێته‌به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار په‌سه‌ندكرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لایه‌نه حكومییه‌كانی پابه‌ندكردووه به فرۆشتنی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان به دیناری عێراقی بێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق، کاڵا و خزمەتگوزاریی نووسینگەکانی هێڵە ئاسمانییە نیشتمانی و بیانییەکان، دەزگا بازرگانییەکان، کۆمپانیاکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت، و فرۆشتنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بانكی ناوه‌ندیش هه‌ر دۆلارێك به به‌های هه‌زار و 460 دینار بۆ حه‌واڵه‌ی ئه‌و لایه‌نانه دابین ده‌كات و به هه‌زار و 455 دیناریش له‌و لایه‌نانه وه‌رده‌گرێته‌وه و ورده‌كارییه‌كانیش له پێگه فه‌رمییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا رێنمایه نوێیه‌كان ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردن.