زیلێنسکی: ئۆکرانیا رێگە بە جەنگی جیهانی سێیەم نادات

سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی

K24 - هەولێر:

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، جەنگ بەرەدوامە بەڵام بارودۆخ و ئاڕاستەکەی گۆڕاوە و بەدڵنیاییەوە ئۆکرانیا جەنگەکە دەباتەوە.

زێلێنسکی جەختیشیکردەوە، لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بە دەیان ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدا، بەڵام ئۆکرانیا رێگە بە جەنگی جیهانی سێیەم نادات و هێرشەکانی رووسیا رادەگرێت.

سەرۆکی ئۆکرانیا گوتیشی: "ئێستا ساڵی 2023یە و جەنگ لە ئۆکرانیا بەردەوامە بەڵام بارودۆخ و ئاڕاستەی جەنگەکە گۆڕاوە و ئاشکرایە کێ جەنگەکە دەباتەوە".

بە گوتەی زێلێنسکی، ئەمساڵ ئۆکرانیا لە جەنگەکەدا لە ساڵی رابردوو باشترن.

دوای ئەوەی حکومەتی ئۆکرانیا ویستی خۆی بۆ چوونە نێو هاوپەیمانێتی ناتۆ راگەیاند، لە 24ـی شوباتی 2022 رووسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەستپێکرد و تا ئێستا شەڕ و پێکدادانی سوپای ئەو دوو وڵاتە بەردەوامییان هەیە و ئۆکرانییەکان بەردەوامن لە بەرەنگاری.