پانۆرامای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبووه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵی كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كه‌م سه‌ردان داده‌نرێت بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، دوای پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022.
لە یه‌كه‌م وێستگەی سەردانەکەیدا، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
دوای گەیشتی بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا رایگەیاند: "گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌غدا و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشتر و پرشنگدارتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیادبنێین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاریی په‌سه‌ندكراو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کراوه‌ته‌وه.
له وێستگه‌ی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه له‌باره‌ی دیداری مه‌سرور بارزانی و له‌تیف ره‌شید هاتووه، " لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی و بەپێی دەستوور کرا، جەخت لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە".
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌ت، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق ،هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
له وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه.
له‌و دیداره‌دا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، جێبەجێکردنی ماددەی 140، دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کردەوە.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوی به ئه‌حمه‌د سه‌فه‌دی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردن كه‌وت و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردنیان تاوتوێکرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، سڵاو و رێزی شا عەبدوڵڵای، پاشای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری مه‌سرور بارزانی بوون و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كاندا، جه‌خت له‌سه‌ر ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ به‌غدا.