دەستەی دەستپاکی گەندەڵییەکانی پارێزگارێک ئاشکرادەکات
K24 - هەولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، پارێزگاری دیوانییه ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی به ملیارەها دینار واژوو كردووه.
له راگه‌یه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرای كرد، تیمێكی ده‌سته‌كه‌یان توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر كۆپییه‌كی باوه‌ڕپێكراوی تۆماری گرێبه‌سته‌كاندا بگرێت، كه دوای بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، پارێزگاری دیوانییه به بڕی نزیكه‌ی 17 ملیار دینار واژووی گرێبەستەکانی كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکەیان پێداچوونەوەی بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كان کردووە و به‌وه گه‌یشتوون، کە ژمارەیەك تەندەر لە رێكه‌وتی 10/1/2023 به‌بێ واژووی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوه‌ندی ئه‌نجامدراون.
لە 10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا زوهێر عه‌لی شه‌علان، پارێزگاری دیوانیه به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه و ئێستا په‌ڕاوه‌كه‌ی له دادگای تایبه‌تمه‌نده.