بەهۆی تەقەی خۆشی کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون

بەهۆی تەقەی خۆشی کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون
بەهۆی تەقەی خۆشی کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون

K24 – هه‌ولێر:

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی تەقەی خۆشییەوە دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی کەنداو لەلایەن عێراقەوە، کەسێک گیانی لەدەستداو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەهۆی تەقەی خۆشی بە شێوەی هەڕەمەکی، کارمەندێکی ئاسایش لە زیقار گیانی لەدەستداو و دوو کەسی دیکەش لە هەولێر بەهۆی تەقەی خۆشیوە برینداربوون.

هۆکاری ئەو تەقە هەڕەمەکییانەش دەربڕینی خۆشی هاندەرانی عێراق بوو کە دوای 35 ساڵ جارێکی دیکە بووە پاڵاوانی جامی کەنداو و لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە.   

Fly Erbil Advertisment