ئۆکرانیا دەستگیرکردنی حەوت سیخوڕی رووسیای راگەیاند
K24 – هه‌ولێر:
ئاسایشی ئۆکرانیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، حەوت کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن و یارمەتیدانی سوپای رووسیا لە ئۆکرانیا دەستگیرکردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشدراوە، دەستگیرکراوان لەبارەی ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا زانیاری‌یان بە سوپای رووسیا داوە و لە هێرشە مووشەکییەکەی شاری دنیپرۆش هاوکاری مۆسکۆیان کردووە.
هەفتەی رابردوو رووسیا بە مووشەک هێرشی کردە سەر چەند شارێکی ئۆکرانیا و یەکێک لەوانەش شاری دنیپرۆ بوو کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە، نزیکەی 40 کەس کوژران و زیاتر لە 70 کەسی دیکەش برینداربوون.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له 24ی شوباتی ساڵی رابردوو ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی له ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و هاوكاری ماددی و سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.