سەربازێكی ئەمەریکی لە ئۆکرانیا کوژرا

سوپای ئۆکرانیا
سوپای ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

سەربازێکی ئەمەریکی کە پێش ساڵی 2019 ئەندامی یەکەیەکی باڵای کۆماندۆی ئەمەریکی بووە، لە ئۆکرانیا کوژرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی هێزی دەریایی ئەمەریکا، سەربازەکە ناوی (دانیاڵ ویتنی سویفت)ـەو هەفتەی رابردوو لە دنیپرۆ کوژراوە.

دانیاڵ سەر بە یەکەی (Navy SEALs) بوو، کە یەکەی باڵای هێزی دەریایی ئەمەریکایە و لە ساڵی 1962 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دامەزراوە.

هەرچەندە ئەمەریکا لە چوون بۆ شەڕ لە ئۆکرانیا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی خۆی ناکات، بەڵام لە دوای لەشکرکێشیی رووسیا لە شوباتی 2022ـەوە، ژمارەیەک هاووڵاتی ئەمەریکی لەوێ کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە، جەنەراڵ مارک مێڵی، فەرماندەی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا گوتی: لەڕوانگەی سەربازییەوە باسی بکەم، زۆر قورسە لەمساڵدا بیر لەوە بکەینەوە رووسیا لەسەرجەم ئەو خاکە بکرێتە دەرەوە کە لەسەرەتای دەسپێکردنی جەنگەوە داگیریکردوون، هێشتا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر شتی دیکە دەتوانن بکەن بۆ ئۆکرانیا