یادی تیرۆركردنی محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم ده‌كرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به به‌شداری هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی حكومی یادی تیرۆركردنی محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم له شاری به‌غدا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (21ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، به به‌شداری هه‌ر یه‌كه له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق؛ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق؛ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق؛ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی حزبی و حكومی عێراق یادی تیرۆركردنی محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم له شاری به‌غدا ده‌كرێته‌وه.
سەید محمد باقر موحسین ئەلحەکیم التباتبایی ناسراو به محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم، مه‌رجه‌عی شیعی و سیاسییه‌كی دیاری عێراق بوو. ساڵی 1939ـی زایینی له پارێزگای نه‌جه‌فی باشووری عێراق له‌دایك بووه. رۆژی 29ـی ئابی 2003 دوای پێشكه‌شكردنی وتارێك له مه‌زارگه‌ی ئیمام عه‌لی له نه‌جه‌ف، له رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو تیرۆركرا.
محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم، یه‌كێك بوو له مه‌رجه‌عه باڵاكانی شیعه‌كانی عێراق و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق بوو، كه یه‌كێك بوو له‌و هێزه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی دژایه‌تی رژێمی سه‌دام حوسێنی ده‌كرد.
ناوبراو ساڵی 1964 به‌كالۆریۆسی له زانسته ئیسلامییه‌كان له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه و دواتر بۆ مه‌به‌ستی خوێندن چووه‌ته ئێران و له‌وێ ماسته‌ری له بواری زانسته‌كانی قورئان به‌ده‌ستهێناوه.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی ئایه‌توڵڵا سه‌ید محه‌ممه‌د باقر سه‌در له مانگی نیسانی ساڵی 1980 و چه‌ند مانگێك پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران، محه‌ممه‌د باقر سه‌در عێراقی به‌ره‌و ئێران به‌جێهێشت و له ئێران سه‌رقاڵی چالاكی سیاسی بوو دژی رژێمی ئه‌و كاتی عێراق.
ناوبراو ئایاری ساڵی 2003 له ده‌رگای پارێزگای به‌سره‌وه گه‌ڕایه‌وه عێراق و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا، دواتر تا ئه‌و كاته‌ی تیرۆركرا هه‌ر له شاری نه‌جه‌ف نیشته‌جێبوو.