نێچیرڤان بارزانی دەگاتە بەغدا

K24 - بەغدا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر حەکیم، سەردانی بەغدا دەکات.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 21/1/2023، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر حەکیم دەکات.

راشیگەیاند، لە بارەگای سەرەکی رەوتی حیکمە هەر چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرسی باڵای حکومی و حزبی بەشداری مەراسیمەکە دەکەن.

محەممەد باقر حەکیم، لە ساڵی 2003 پاش ئەوەی لە شاری نەجەف لە مەزارگەی ئیمام عەلی دەرەچوو، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی پێدا تەقییەوە و خۆی 84 کەس کوژران، بەهۆی ئەو رووداوەوە چوار تاوانبار دەستگیرکران و ئەبو موسعەب ئەلزەرقاوی ئەمیری قاعیدە لە عێراق رووداوی تەقینەوەکە لە ئەستۆ دەگرێت.