کۆنگرێسی ئەمهریکا داوا لە ئیدارەی بایدن دەکات تانکی ئابرامز رەوانەی ئۆکرانیا بکات
K24 – ههولێر:
مایکڵ مککۆوڵ سەرۆکی دەستەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا رایگەیاند، گرنگە ئەمهریکا ببێتە پێشەوایەک تاوەکو هەموو وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش چاوی لێبکەن و هاوشێوەی واشنتن هاوکارییە سەربازییەکانیان رەوانەی کیێڤ بکەن.
جەختیشیکردەوە، ئێستا ئەڵمانیا مەرجی بۆ ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ کیێڤ هەیە و چاوەڕێی ئەمهریکایە تانکی ئابرامز بنێرێت، ئەگەر واشنتن تانکی ئابرامز رەوانە بکات، بە دڵنییاییەوە و ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەش چاوی لێدەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، بەو مەرجەی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا دەنێرن، ئەمریکا تانکی ئابرامز رەوانەی کیێڤ بکات.