باڵیۆزی کەنەدا: سیستمی پەروەردەی عێراق وێران بووە

"پێویستە ئاوڕی لێبدرێتەوە"

باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق
باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق

K24 - هەولێر:

گریگۆی گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق رایگەیاند، سیستمی پەروەردەی عێراق وێران بووە و پێویستە ئاوڕی لێبدرێتەوە.

باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، پەروەردە مافێکی مرۆڤە، بەڵام بەهۆی ململانێ و ئاڵۆزییەکانەوە، چەند دەیەیێکە هیچ وەبەرهێنانێک لە کەرتی پەروەردە نەکراوە و سیستمی پەرەوەردە وێران بووە.

جەختیشیکردەوە، دەبێت حکومەتی عێراق بەزووترین کات ئاوڕ لە کەرت و سیستمی پەروەردە بداتەوە و وەبەرهێنانی تێدا بکات بۆ ئەوەی هەموو منداڵان لە پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز سوودمەندبن.