سێ یه‌كی ئه‌مازۆن وێران بووه

K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ره‌فتاره‌كانی مرۆڤ و وشكه‌ساڵییه‌وه سێیه‌كی دارستانی ئه‌مازۆن له‌ناو چووه.
گۆڤاری ساینس، دوێنێ پێنجشه‌ممه توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا داوا كراوه، یاسای پێویست ده‌ربكرێن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ژیانی دارستانه‌كه بكرێت.
توێژەران کە زۆربەیان لە زانکۆی "ئیستادال دی کامپیناس"ی به‌رازیلن به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، كه 9 وڵات زۆر زیانیان له‌و دارستانه داوه.
بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان، وشكه‌ساڵی، ئاگركه‌وتنه‌وه، نیشته‌جێبوون هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و زیانانه‌یه كه به دارستانه‌كه كه‌وتوون.
بەپێی توێژینەوەکە، ئەم هۆكارانه، جگه له وشكه‌ساڵی لانیکەم 5.5%ی باقی ئەو رووبەرەی، کە ئیکۆسیستەمی ئەمازۆن پێکدەهێنێت و یەکسانە بە 364 هەزار و 748 کیلۆمەتر چوارگۆشە، لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2018 لەناوبردووە.
ئه‌گه‌ر کاریگەرییەکانی وشکەساڵیش، ره‌چاوبكرێن ئه‌وا، رووبەری وێران‌کراو دەبێتە 2.5 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، واتە 38%ی ئەو ڕووبەرەی کە ئیکۆسیستەمی ئەمازۆن پێکدەهێنێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا، توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون له‌ده‌ستدانی ئه‌مازۆن واته له‌ده‌ستدانی بوارێكی گرنگ و كاریگه‌ری مانه‌وه‌ی ژیان و خۆبه‌دوورگرتن و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی و رزگارنهكردنی دارستانه‌كه ده‌بێته هۆی كشانی تارماییه‌ك به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تییدا.