ئه‌و كچانه‌ی جلی كورت له‌به‌ر كه‌ن جه‌ڵد ده‌كرێن

K24 – هه‌ولێر:
له خۆرهه‌ڵاتی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی، به‌م دواییانه ژماره‌یه‌ك كچ له لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه جه‌ڵدیان لێدراوه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی جلی كورت و پانتۆڵیان له‌به‌ر كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه، جان میشال ساما لوكوندی، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌كه‌یدا، ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كرد.
بڕیاره‌كه له لایه‌ن گرووپێكه‌وه ده‌ركراوه، ناویان له خۆیان ناوه "فریشته" و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆنگۆ، گوتیشی: ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تێدا جێبه‌جێكراوه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه‌كاندایه.
شاندێكی حكومه‌ت رووی له ناوچه‌كه كردووه و سه‌رۆك وه‌زیران چاوه‌ڕێی راپۆرتێكی شاندهكهیه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی داوه سزای ئه‌و كه‌سانه بدات، كه ده‌ستیان له‌و كرده‌وانه هه‌بووه.
گرووپی "مای مای"، كه به مانای فریشته دێت، یه‌كێكه له گرووپه توندڕه‌وه‌كانی كۆنگۆی دیموكراتی و ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به زێڕدا گرتووه.
سه‌رچاوه: AFP