عێراق قه‌رزی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و نیشته‌جێبوون ده‌دات
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه به پڕۆسه‌كانی دانی قه‌رزی كشتوكاڵی به جوتیاران به جۆرێك كه‌مترین بری قه‌رز پێنج سه‌د ملیۆن دینار و گه‌وره‌ترینیش زیاتر ده‌بێت له‌بیست ملیار دینار.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه به پڕۆسه‌كانی دانی قه‌رزی كشتوكاڵی به جوتیاران به جۆرێك كه‌مترین بری قه‌رز پێنج سه‌د ملیۆن دینار و گه‌وره‌ترینیش زیاتر ده‌بێت له‌بیست ملیار دینار.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، بۆ پڕۆژه‌ی بچووكی كشتوكاڵی پێنج سه‌د ملیۆن دینار وه‌كو قه‌رز ده‌درێت و بۆ پرۆژه‌ی مامناوه‌ندیش سێ ملیار دینار و بۆ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ش بیست ملیار دینار به قه‌رز ده‌درێت.
به‌ڵام ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ستراتیژیین، ئه‌وا حكومه‌ت زیاتر له بیست ملیار دینار قه‌رزیان ده‌داتێ و له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا وه‌ری ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌رزه كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و نیشته‌جیبوونیش ده‌گرێته‌وه.