كریستیانۆ پورتوگالی گه‌یانده یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا
كه‌مێك پێش ئێستا له قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هه‌ڵبژارده‌ی وێڵزی ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده ئاستێكی مامناوه‌ندیان پێشكه‌ش كرد، پورتوگال له رێگه‌ی كریستیانۆ و لویس نانی، هه‌ڵبژارده‌ی وێڵزیش به ڕابه‌رایه‌تی گاریس به‌یل و رۆبسۆن كانۆ چه‌ندانجار خۆیان خزانده نێو ناوچه‌ی سزای یه‌كتر، به‌ڵام هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و یارییه‌كه له‌م گێمه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌م، پورتوگالییه‌كان زۆر به‌هێزه‌وه هاتنه‌وه مه‌یدان، كریستیانۆ له خوله‌كی 50 سوودی له لێدانی گۆشه‌یه‌ك وه‌رگرت و به لێدانی سه‌ر یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دوای 3 خوله‌ك له تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گۆڵه، لویس نانی ئه‌نجامه‌كه‌ی دوو هێنده لێ كرد و گۆڵی دووه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال گه‌یشته یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، له فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه چاوه‌ڕوانی براوه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كات 10:00ـی شه‌و به‌كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.