ئاگادارییەك لە پارێزگاى هەولێرەوە

هاووڵاتییه‌ك پیتاك بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا كۆده‌كاته‌وه‌
هاووڵاتییه‌ك پیتاك بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا كۆده‌كاته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

پارێزگای هه‌ولێر له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه‌، داوای كردووه‌، هه‌ر خێرخوازێك ده‌یه‌وێت، له‌ رێگه‌ی بانكه‌وه‌ هاوكاری بنێرێت بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا، با ژماره‌ی هه‌ژماری بانكی (508) له‌ بانكی مناره‌ به‌كاربهێنێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارینامه‌كه‌دا، داوا كراوه‌، ئه‌و خێرخوازانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆراك و پیتاك ره‌وانه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ بكات، ده‌توانێت كۆمه‌كه‌كه‌ی پێشكه‌شی یه‌كێك له‌م شوێنانه‌ بكات:

- لە سەنتەرى شارى هەولێر، (بەردەم پارکی شانەدەر).

- قەزای دەشتى هەولیر، (بنکەى مەشقى پیشەیی سەنتەرى بنەسڵاوە).

- قەزای عەنکاوە، (یانەى ئەکاد، یانەى لاوانى کۆمەڵایەتى، کۆمەڵەى مارعۆدا، منتدى الصائبیه و المندائیین).

- قەزای شەقڵاوە، (هۆڵى شەهید ئەحمەد ڕۆژبەیانى).

- قەزای پیرمام، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى پیرمام).

- قەزای خەبات، (ناوەندى وەرزش و لاوان).

- قەزای مەخموور، (کۆگاى شارەوانى لەناو شارەوانى مەخموور).

- بەڕێوەبەرایەتی ناحیەى کەورگۆسک،

- ناحیەى ڕزگارى، (بینایەى تەنیشت ناحییە).

- بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى دارەشەکران.

- بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى هیران.

- ناحیەى دارەتوو، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحییە).

- ناحییەى کەندێناوە، (کۆگاى شارەوانى دیبەگە).

- ناحیە بەحرکە، (لاوانى بەحرکە).

- ناحیەى قوشتەپە، (هۆڵى بۆنەکان بەرامبەر ناحییە).

- ناحیەى گوێڕ، (کۆگاى شارەوانى تەنیشت ناحییە).

- ناحیەى هەریر، (بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان).

- ناحیەى باسرمە، (هۆڵى حەسەن سیساوە تەنیشت ناحیە).

- ناحیەى بالیسان، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحیە).

- بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى شەمامک.

- ناحیەى کەسنەزان، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى کەسنەزان).

- شاویس، (هۆڵى مزگەوتى گەورە).

- مەلا ئۆمەر، (هۆڵى مزگەوتى شێمە هارون).