روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریاوه، بڕیاری دا، هه‌موو چالاكییه‌كی ئاهه‌نگ ئامێز له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕابگرێت.
له روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: هەموو لایەک ئاگادارن لەچەند رۆژی ڕابردوودا بومەلەرزەیەکی بەهێز، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی هەژاند و بەدەیان هەزار شەهید و برینداری لێکەوتەوه، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو دوو بەشەی کوردستان، بڕیاری دا هەموو چالاکییەکی ئاهەنگئامێز لەسەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتماندا ڕابگیرێت.
ڕۆژی (6ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانی هه‌ژاند و له ئه‌نجامیدا هه‌زاران باڵه‌خانه و ماڵی هاووڵاتیان داڕمان و به هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زارانی دیكه بریندار بوون.